قوربانی بوونی زیاتر لە ٩٠ کەس بەهۆی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە سوودان
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەی (سعوودییە) لە شاری فاشری سوودان، زیاتر لە ٩٠ کەس بوونە قوربانی کە زۆربەیان منداڵن.
شایانی باسە، ئەم نەخۆشخانەیە تاکە نەخۆشخانە بوو تاوەکوو ئێستا لەو شارە کاری دەکرد و لەو ساتەی هێرش کراوەتە سەری، پڕ بووە لە نەخۆش. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەر چەند لایەنی هێرشکار دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی خۆجێیی سوودان “هێزەکانی پەرپەچدانەوەی خێرا” بە بەرپرسیار دەزانن و ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی پەرپەچدانەوەی خێرا، بە درۆن نەخۆشخانەکەیان بۆمباران کردووە.