بەردەوامی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەراک دژبە پیسبوونی هەوا
سێشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۳   |  28-01-2025
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان لە شاری ئەراک، بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام لەدژی “مازۆت سووتاندنی” وزەخانەی شازەند، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “هەوای خاوێن مافی ڕەوای ئێمەیە” لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان لەپێوەند لەگەڵ پیسبوونی هەوای ئەمشارە ناڕەزایەتییان دەربڕی.