فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئیزە
چوارشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۳   |  29-01-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٧ مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئیزە، هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و لە بیلاتەکلیفی بەسەر دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئیزە بە ناوەکانی “ئەشکان محەممەدی، ڕامین محەممەدی، فەڕشید کازمی، ڕەزا کەریم نژاد و مازیارنێکویی” زیاتر لە ٥٢٠ ڕۆژە بە تۆمەتی “پروپاگاندا لەدژی نیزام” و “هەوڵدان لەدژی ئاسایشی نیشتمانی” دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراون و لەو ماوەیەدا، هیچ کۆبوونەوەیکی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆئمەتەکانی ئەم هاووڵاتییانە بەڕێوەنەچووە و هەروا لە بیلاتەکلیفیدا بەسەر دەبەن.