دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد
چوارشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۳   |  29-01-2025
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا “جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمە نازدار” هەردووک خەڵکی گوندی «حاجی عەلی کەند» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخیان بێ وەڵام ماوەتەوە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.