دەستبەسەر کرانن دوو هاووڵاتیی لە شاری سەقز
هەینی ۱۲-۱۱-۱۴۰۳   |  31-01-2025
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، بە دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی” و “بەهمەن فەیزی” خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ سێ کەس بەرزبوویەوە.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر هەوالی دەستبەسەر کرانی ڕەحمان ڕەحیم پوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی تەمەن ٣٧ ساڵ بڵاوکرابووە. ئەو هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هەوڵەکان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخیان بێ ئاکام ماونەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.