فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری مەریوان
هەینی ۱۲-۱۱-۱۴۰۳   |  31-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، تەرمی مەهیار سەفەری کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان کە بەهۆی سەرمابردووی گیانی لە دەستدابوو، لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
مەهیار سەفەری شەوی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “هەنجیران”ی شاری مەریوان ون ببوو. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و یەکێک لەو کەسانەی کە تەرمی ئەم کۆڵبەرەی دۆزیوەتەوە، مەهیار سەفەری بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ بریندار بووە و توانای ڕۆیشتنی نەبووە هەر لەوێ لە سەرمادا گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.