بەپێی زانیاریەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە نزیک چیای کۆڕەک لە دەوروبەری شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێش ئەوەیکە ئامانجەکەی بپێکێت تەقیوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئاراستەی کەمپی پەنابەرانی کوردستانی ئێران لە بناری چیای کۆڕەک لە هەولێر کراوە. یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەروەها ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئامانجی خۆی نەپێکاوە و پێش ئەوە تەقیوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەت لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، کۆماری ئیسلامی چەندین جار ئۆردوگاکانی حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی گیانی خەڵکی سڤیلی لێکەوتووەتەوە.