فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری بۆکان
هەینی ۱۲-۱۱-۱۴۰۳   |  31-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “بەفرین مەحموودی” دانیشتووی گوندی “حسار بڵاغ”ی سەربە شاری بۆکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی “حەسار بڵاغ”ی سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “ئەنوەر کورد” تەمەن ٢٧ ساڵ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچێ شوێێنێکی نادیار کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.