ڕاگوێزرانی میلاد و نەریمانی ڕندانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە سەقز
شەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۳   |  01-02-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، میلاد ڕندانی، وێنەگر و چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٠ ساڵ و نەریمان ڕندانی، چالاکی میدیایی و مەدەنی و تەمەن ٣٥ ساڵ بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سەقز گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. جێای وەبیرهێنانەوەیە، میلاد ڕندانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کامێرای چاودێری دووکانەکەی و هاردی کامێراکەدا گرتبوو. هەروەها نەریمان ڕندانی ئێوارەی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز دەستبەسەر کرابوو.