ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ناوەندیی خۆڕەم ئاوا
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025
سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی ژنێک بە ناوی “مریەم کاویانی” لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم کاویانی پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی هاوژینەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤، لانیکەم حوکمی ئێعدامی ٣٠ بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم جێبەجێ کراوە.