فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر کرانی فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “خوردەلووکی” سەر بە شاری سەقز، ماوەی ٣٧ ڕۆژی ڕابردوویان بە دەستبەسەرکراوی تێپەڕ کردووە و هیچ هەواڵێک لەسەر ئەو دوو بەندکراوە لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی دەستبەسەربوونی ئەو هاووڵاتییانەدا، بنەماڵە و کەسوکارییان هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان بە دەست نەهێناوە. هەروەها ئەو بنەماڵانە سەبارەت بە بەدواداچوون و میدیایی کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی منداڵەکانیان، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە. جێگای ئاماژەیە، فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری لەبەر دەستدا نییە.