کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی حانەنشین کراونی تەئمین ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١4ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، شووش، کەرخە وحەوت تەپە، بە پێی ڕەواڵی کۆبوونەوەیمحەفتانەیان، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “لەژێر باری ستەم ژیان ناکەین”، “گیانمان فیدا دەکەین لە ڕێگەی ئازادی”، “دەست لەسەر ڕووسەری هەڵگرە، ڕێژەی ئاوسان کۆنتڕۆڵ کە”، “هەڵگیرساندنی شەر بەسە، خوانی ئێمەخاڵییە” و “مودعی دادپەروەری، خەجاڵەت خەجاڵەت”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.