کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان، بۆ چەندەمین جار لەم حەفتەیەدا، لە بەرامبەر دامەزراوەی پشتیوانی لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی پۆڵا لەمشارە کۆبوونەوە و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٣٩٩ و هەروەها چاکسازی لە یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٤٠٣ و بەستنی گرێبەست لەگەڵ شیرکەتێکی بەئەزموونی بیمەی دەرمانی بوون.