کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمین ئیجتماعی لە گیلان
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شاری گیلان هاوکات لەگەڵ خانەنشین کراوانی شارەکانی ئەهواز، شووش، کەرخە وحەوت تەپە، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “لەژێر باری ستەم ژیان ناکەین”، “گیانمان فیدا دەکەین لە ڕێگەی ئازادی”، “تەنیا لە شەقامەکانی وەدی دێت مافەکانمان” و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە خوانی ئێمە خاڵییە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.