
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مێهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملو، دوو بەندکراوی سیاسی کە پێشتر لە زیندانی ئێڤینەوە گوازترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، دوای حەوت ڕۆژ بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی ئەم زیندانە ڕاگوێزان.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، مێهدی حەسەنی و بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەیان، بۆ زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزرابوون. ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە لە کۆتاییەکانی خەرمانانی ئەمساڵ ، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاراونەوە بە تۆمەتی “بەغی”، “مەحاربە”، “ئەفساد فی العەرز”، “ئەندامەتی لە ڕێکخراوی مۆجاهێدین” و “پیلانگێڕی لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی”، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێنرابوو و ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار، ئەم حوکمە بەبێ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی پێداچوونەوە لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرابوویەوە.