فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سنە
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کرێکاری شاری سنە بە ناوەکانی “کەماڵ ئاخرتی” و “جەلیل موحەممەدی”، زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرابوون. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکار و تۆئمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی راگیرانی ئەم دوو چالاکە کرێکارییە بڵاونەکراوەتەوە.