فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی گۆڕان خودامۆرادی بە مەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی زیندانەکەی
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، گۆران خودامۆرادی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “شیان”ی سەر بە شاری سنە، پاش بانگ کران و ڕۆیشتن بۆ لقی چواری جێبەجێکرانی سزای تاوانەکانی ئەمشارە، بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەوشارە گواسترایەوە.
گۆران خودامۆرادی، لەم دواییانەدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” و “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” حوکمی چوار ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و شەش مانگ بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو و لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.