فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی فێرخوازانی ئەزموونی کارناسی باڵا لە تاران
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی ئەزموونی کارناسی باڵا و پسپۆڕی، بۆ سێهەمین جار لەم حەفتەیەدا، لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی “سەنجش”، لە ئێعتڕاز بە کاتی بەڕێوەچوونی ئەزموون و هەروەها خواستەکانی دیکەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.