فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە کرماشان، ئیلام، بیجاڕ و سنە
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، بیجاڕ و سنە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازی و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “سەهامداری گشتی حەقی ئێمەی خواردووە”، له ئێعتڕاز بە کارکردی ستادی ئیجرایی و تەعاونی سپا وەک خاوەنانی شیرکەت  خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.