فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٥ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، هەمەدان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، لۆرستان، خوزستان، زەنجان، شاری کورد و مەریون، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی کوردستان، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازی و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و دەست نووسراوە و هەروەها وتنەوەی درووشمی “دوژمنی ئێمە لێرەیە، درۆ دەکەن ئەمریکایە”، “سەهامداری گشتی حەقی ئێمەی خواردووە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، له ئێعتڕاز بە کارکردی ستادی ئیجرایی و تەعاونی سپا وەک خاوەنانی شیرکەتی مۆخابەرات،  خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.