بەردەوامی دەستبەسەر کرانی فەرزاد مەردۆخی لە زیندانی ناوەندیی بانە
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، فەرزاد مەردۆخی تەمەن ٢٦ ساڵە و خەڵکی گوندی “دەژن” سەر بە شاری کامیاران، بە دوای دەستبەسەرکرانی هێشتا لە زیندانی ناوەندیی بانە دەستبەسەرە.
فەرزاد مەردۆخی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە بۆ زیندانی ناوەندیی بانە گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی فەرزاد مەردۆخی، ئەو هاووڵاتییە تۆمەتی “چوونە دەرەوەی نایاسایی” لە وڵاتی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، فەرزاد مەردۆخی لە سەرەتای مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە دەستبەسەر کرابوو.