ئازادکرانی ئایدا عەموویی بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، ئایدا عەموویی تەمەن ٤٠ ساڵ و لە چالاکانی ژنی خەڵکی شاری سنە، دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورسی شەش ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ئایدا عەموویی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. ئایدا عەموویی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە بەرانبەر ساڵۆنی وەرزشییەکەی خۆی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرابوو.