دەستبەسەر کرانی خوێندکارێکی زانکۆی هونەری تاران
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، سرووش نووربەخش تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بەدوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەمشارە دەستبەسەر کراوە.
سرووش نووربەخش خوێندکاری بواری ژەنیاریی کلاسیکی جیهانی (گیتاری کلاسیک) لە زانکۆی هونەری تارانە. بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سرووش نووربەخش بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو لە ماوەی دووو ڕۆژی ڕابردوودا بێ ئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.