فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری لە کرماشان
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداریی ئەمشارە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان وێڕای کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداریی، بە وتنەوەی چەندین درووشی ئێعتڕازی وەک “ئەم هەوا پیسە، دوژمنی دڵ و ڕیخۆڵەیە”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر، بەڵای گیانی خەڵکە”، “لەناوچێ کۆیلەیی، بژی بۆ ژیان”، “موعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “کرێکاری زیندانی دەبێ ازاد بکرێ” و “دوژمنی ئێمە لێرەیە، درۆ دەکەن ئەمریکایە”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.