
کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەت نەوتی فەجری جەم، ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکه لە حەساری ئەم دامەزراوەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشمی “یەک قسە، دانی حەقدەست بەبێ هەڵاواردن، وەسەلام” خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.