فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی پووریا ئەحمەدی ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی دێهگولان
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، پووریا ئەحمەدی تەمەن ٢٦ ساڵ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی دێهگولان، زیاتر لە ١٠ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، بەدواداچوونی بارودۆخی پووریا ئەحمەدی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. پێویستە بوترێ کە شادمان ئەحمەدی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی دێهگولان، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ لەم شارە دەستبەسەر و لە هەمان ڕۆژ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دابوو.