فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی دژبە بڕیاری دژە کۆچبەرانەی ترامپ لە لۆس ئانجلێس
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، بە هەزاران کەس لە شاری لۆس ئانجلێسی ئەمریکا،دژ بە بڕیاری دژە کۆچبەرانەی دۆناڵد تڕامپ، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە هەزاران کەس لە کۆچبەران و پەناخوازانی مێکزیکی و لایەنگرانی مافی پەناخوازان لە شاری لۆس ئانجلێس، لە ئێعتڕاز بە یاسای دژە کۆچبەرانەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکانیان، هاتنە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی درووشم، ئەم هەوڵەی دەوڵەتی ئەمریکایان بە توندی شەرمەزار کرد.