نادیاربوونی چارەنووسی دانش شەرەفی بەدوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی
چوارشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۳   |  05-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، دانش شەرەفی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەڵەوات ئاوا”ی سەر بە شاری سنە، لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە دووکانی مۆبایل فرۆشییەکەی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.