فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئەحمەد حەسەن زادە بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان
چوارشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۳   |  05-02-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، ئەحمەد حەسەن زادە تەمەن ٥٧ ساڵ و باوکی دادخوازی محەممەد حەسەن زادە، بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەحمەد حەسەن زادە پاییزی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، لە کاتی بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئیزنی بەرگری بە ناوبراو نەدراوە و دۆسیەیەکی دیکەی ئەحمەد حەسەن زادە تا ئێستا بە کراوەیی ماوەتەوە. ئەحمەد حەسەن زادە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە و لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵی بنەماڵەکەیان هاوکات لەگەڵ سۆڵماز حەسەن زادە لە ساڵرۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەن زادە کورە گیانبەختکردووەکەیان، دەستبەسەر کرابوو.