بەردەوامی دەستبەسەر بوونی کارۆ عەلیداد لە زیندانی ئیتلاعتی سنە
پێنجشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۳   |  06-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارۆ عەلیداد چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی تەمەن ٢١ ساڵ، ماوەی پازدە ڕۆژە کە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی کارۆ عەلیداد، ئەو چالاکە مەدەنییە تەنیا یەک پەیوەندیی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەو پەیوەندییەدا پێی ڕاگەیاندوون کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە. کارۆ عەلیداد ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی لە مەریوان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو.