
بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی ١٢ ساڵ بەندکران لە زیندانی زاهیدان بۆ وەحید چاوەران، شاخەوان، چالاکی مەدەنی و ڕاهێنەری پاراگلایدێری خەڵکی شاری سەراوباغی سەر بە ئاودانان پشتڕاست کرایەوە.
ئەو حوکمە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری ئیلام بە تۆمەتی “موحارەبە”، “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “سووکایەتی بە خامنەیی” بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپێندرابوو و ئێستا جارێکی دیکە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە پشتڕاست کراوەتەوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوای سەپاندنی حوکمی ١٢ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ زاهیدان، لە ڕێگای خواردنی قورس لە زیندانی ناوەندیی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دابوو. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدا بووە و ١٢ی خەرمانانی هەمان ساڵ بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەم حوکمە، لێوی خۆی دووریبۆوە.