فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی کامڕان ساختمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۳   |  06-02-2025

کامڕان ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، ئەو هاووڵاتییە لە شەقامی جامیی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. کامڕان ساختمانگەر، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لە ئاکامدا، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، پاش ١٤٩ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژی حکوومەت” بە ٣ مانگ زیندان و پێبژاردنی پارە مەحکووم کرابوو.