فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی بێبەش بوونی زێنەب جەلالیان لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی
پێنجشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۳   |  06-02-2025

زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی لە زیندانی یەزد، سەرەڕای ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندرووستی، هەروا لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەشە و ناوبراو لە ماوەی زیاتر لە چوار مانگی ڕابردوودا، بەبێ هەبوونی مافی چاپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندان ڕاگیراوە و ئەم بێبەش کرانە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەسەریدا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، زێنەب جەلالیان تەنیا بەندکراوێکی سیاسێ مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی لە ئێرانە کە بەبێ ڕەچاو کردنی ئەسڵی جیاکردنەوەی تاوانەکان، دەورانی مەحکوومیەتەکەی لە زیندانی یەزد تێپەڕ دەکات.