خۆکوژی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان
پێنجشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۳   |  06-02-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کە پێشتر بە تۆئمەتی “کوشتن” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، “ڕەسووڵ ئێبنە عەلی” لە ڕێگەی بەکارهێنانی حەب و مێتادۆن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بەر لە گەیاندنی بە بێهدار زیندان، گیانی لەدەست داوە.