بەڕێوەچوونی چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
هەینی ۱۹-۱۱-۱۴۰۳   |  07-02-2025

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان، گرانی و بارودۆخی نالەباری ژیانیان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندان، پەرەستاران و خاوەن زەوییەکان لە شارەکانی ئێران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان، ژمارەیەک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی شۆهەدای لۆردگان و ژمارەیەک لە خاوەن زەوییەکان لە شارەکانی تاران و زەنجان،لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و چارەسەر نەکرانی کێشە و گرفتەکانیان، لە شوێنەکانی پەیوەندیدار دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.