فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر بوونی سێ هاووڵاتیی شاری سەقز لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات
هەینی ۱۹-۱۱-۱۴۰۳   |  07-02-2025

ڕەحمان ڕەحیم پوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سەقز، لە چوارشەممەی حەفتەی ڕابردووەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هەروا لەم ناوەندە ئەمنیەتییە ڕاگیراون. شایانی باسە، ناوبراوان دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە، ناسراو بە قەرارگای “شەهرامفەر” گواستراونەتەوە. ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شاری سەقز دەستبەسەر کرابوون. لەم نێوەدا، ڕەحمان ڕەحیم پوور پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩، دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی “تەبلیغ بۆ حزبێکی کوردستانی” بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.