فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی یووسف کەرامەت بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی تێپەڕکردنی حوکمەکەی
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، یووسف کەرامەت تەمەن ٢٦ ساڵ، دوای بانگکرانی بۆ ناوەندی جێبەجێکرانی سزاکان لە نەغەدە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ حوکمی بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
شایانی باسە، یووسف کەرامەت لەم دواییانەدا لە لایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. شایانی باسە، یووسف کەرامەت لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بۆ ماوەی یەک حەفتە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو.