بەردەوامی دەستبەسەر بوونی فەرزاد مەردۆخی
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

فەرزاد مەردۆخی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دەژن”ی سەر بە کامیاران، سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ڕاگیران بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، لە رێکەوتی ٣ی ڕێبەندان بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە، دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن یا ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتەپاڵی لە بەر دەستدا نییە. فەرزاد مەردۆخی پێشتر لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە شاری کامیاران دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .