فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانی هێرش ناوگران زادە لە زیندانی ناوەندیی سنە
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بە پێی دوایین زانیارییەکان، بڕیاری دەستبەسەر بوونی “هێرش ناوگران زادە” هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەمشارە ڕاگوێزرا و ئێستا لەم گرتنگەیە ڕاگیراوە. هێرش ناوگران زادە زیندانی سیاسی پێشوو و تەمەن ٣٩ ساڵ، پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی” حوکمی ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو.