نادیاربوونی چارەنووسی ئەفشین حسێن پەناهیی بەدوای دەستبەسەر کرانی
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە ئەفشین حسێن پەناهی خەڵکی شاری سنە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە، ئەفشین حسێن پەناهی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرجەم مافەکانی لەوانە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەون و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.