فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی ڕزگار بەیگزادە بابامیری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕزگار بەیگزادە بابامیری بەندکراوی سیاسی کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ زیندانی کراوە، لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە فشاری دەزگا ئەمنییەکان لە کاتی لێپرسینەوە و بلاتەکلیفی لە زیندان و نەبوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانە مانی لەخواردن گرتووە.
ڕزگار بەیگزادە بابامیری خەڵکی شاری بوکان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بە تۆمەتی “دابینکردنی دەرمان بۆ بریندارانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە کاتی لێپرسینەوەکاندا لە ژێر گوشاری دەروونی و جەستەیی توند بووە و ئێستا ڕووبەڕووی تۆمەتی “بەغی” و “موحاربە” بووەتەوە. بە وتەی کەسوکاری ئەم بەندکراوە سیاسییە، پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی شەفاف و دادپەروەرانە نەبووە و پارێزەرەکەی کاتێکی ئەوتۆی نەبووە تا بە شێوەیەکی کاریگەر بەرگری لێ بکات.بە وتەی بنەماڵەی ئەم بەندکراوە، تەندروستی جەستەیی ئەو لە دۆخێکی نیگەراناوی دایە.