فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی سایتی پێترۆشیمی نگین مەکران
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی سایتی پێترۆشیمی نگین مەکران، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی رێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها هەڵاواردن لەدژی کرێکارانی بەلووچی شاغڵ لەم سایته، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم کرێکارانە کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ کەس دەبێ، حەقدەستی مانگەکانی خەزەڵوەر، سەرماوەز و بەفرانباریان پێ نەدراوە و نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر بەدوای ئەوەیکە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو، خاوەنکار تەنیا حەقدەستی مانگی ڕەزبەری ئەم کرێکارانەی پەرداخەت کردبوو.