فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی قەدەغەی چاوپێکەوتنی ٢٧ بەندکراوی ژن لە زیندانی ئێڤین لەگەل بنەماڵەکانیان
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٢٧ کەس لە بەندکراوانی سیاسی ژن لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، ماوەی سێ حەفتەیە لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەشن.
لەم ٢٧ کەسە، ٢٦ کەسیان بەهۆی دەربڕینی شادی و سروود خوێندن بە بۆنەی کوژرانی “عەلی ڕازینی و محەممەد مەقیسە” لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراون. بەپێی زانیارییەکان، “ئارەزوو ئاڕەزم سفەت، شیوا ئیسماعیلی، سەمانە ئەسغەری، ڕەیحانە ئەنساری نژاد، گولڕۆخ ئیرایی، سەکینە پەروانە، فرووغ تەقی پوور، مریەم حاجی حسێنی، ناهید خوداجو، ئەعزەم خزری جەوادی، لیان دەرویش، مەحبووبە ڕەزایی، هەمراز سادقی، زەهرا سەفایی، مەولوود سەفایی، مەهوەش سیداڵ، پەخشان عەزیزی،  وریشە مۆرادی، سپیدە قولیان، مەعسوومە عەسگەری، مەرزێ فارسی، ئێلاهە فوولادی، نەرگێس مەنسووری، تاهێرە نووری، حوورا نیکبەخت و مریەم یەحیەوی”، لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانەوە بۆ ماوەی سێ حەفتە لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەش کراون.