ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانیی ناوەندیی کرماشان
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مێهدی ئەحمەدی” تەمەن ٣٣ ساڵ و “سەعید غوڵامی” تەمەن ٢٧ ساڵ، هەردوو خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە بەندی ٧ی ڕاوێژی زیندانی دیزڵاوا بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە گواسترابوونەوە. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە ٣ ساڵ لەمەوبەر، لە دوو دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.