فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ناوەندیی ساری
یەکشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۳   |  09-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی “مەهتاب قازیزادە” تەمەن ٤٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی ساری جێبەجێ کراوە. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە و ڕۆژی چوارشەممە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دابوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهتاب قازیزادە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەستی هاوژینەکەی” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.