کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۳   |  09-02-2025

خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی “کار، رفاە و تەعاون”ی ئەمشارە، بە وتنەوەی درووشمی “وەزیری تەعاون، خەجاڵەت خەجاڵەت”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.