فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمین ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۳   |  09-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان،  خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، ئەهواز، شووش، کەرخە و حەوت تەپە، لە کەش و هەوایەکی بارانی و سارد بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “لەژێر باری ستەم ژیان ناکەین”، “گیانمان فیدا دەکەین لە ڕێگەی ئازادی”، “تەنیا لە شەقامەکانی وەدی دێت مافەکانمان” و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە خوانی ئێمە خاڵییە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.