دەستبەسەر کرانی هەشت هاووڵاتیی له شارستانی هیرمەند
دوشەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۳   |  10-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، هەشت هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی هیرمەند بە ناوەکانی “ئاریا نارۆیی” تەمەن ١٩ ساڵ، “ئەشکان نارۆیی” تەمەن ١٩ ساڵ، “باست بەراهوویی” تەمەن ٢٠ ساڵ، “ئارەش نارۆیی” تەمەن ٢٢ ساڵ، “هێران نارۆیی” تەمەن ٢٢ ساڵ، “خالق ساسولی” تەمەن ٤٣ ساڵ، “کادر نارۆیی” تەمەن ٤٣ ساڵ و “بەهمەن ئابیل” تەمەن ٤٤ ساڵ، لە سنووری میلەک لە شارستانی هیرمەند لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییانە کە لە پایانەی سنووری هیرمەند کاریان دەکرد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندووتیژی ئەنجام دراوە.