خۆپیشاندانی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی لە نەجەف
دوشەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۳   |  10-02-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، بە دەیان دەرچووی کۆلێژی پزیشکی لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی لە بەردەم فەرمانگەی تەندروستی لە پارێزگای نەجەف کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن دامەزراندنیان بخرێتە ناو بودجەی 2025. هەر لەم پێوەندەدا، ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی خانەنشینانی سەربازی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ئەو خانەنشینانە داوادەکەن مووچەکانیان زیاد بکرێت، چونکە بەشی پێداویستییەکانیان ناکات، هەروەها حکوومەت بە ستەم کردن لێیان تۆمەتبار دەکەن.