فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری سەوڵاوا
دوشەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۳   |  10-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نێوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، “ئەمین حسێنی” خەڵکی گوندی “دەرەکێ”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی بەربوونەوەی ڕنوو گیانی خۆی لەدەست داوە و تەرمەکەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، ئەمین حسێنی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە و لە گەردەنەی ژاڵانەی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەری کردن تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە.